سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند،
ئەوان لەگەڵ جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانن،بەڵام پشتگیریش لە ناڕەزایەتی
خەڵک دەکەن لە پێناو ژیان و گوزەرانیاندا.
عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان وئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن بە دیجیتاڵ میدیای KNN ڕاگەیاند، وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ داخوازی ڕەوای خەڵک و کاسبکار و دوکاندارانین،
ئەگەر حکومەت دەربەستی ژیانی خەڵک نەبێت، خەڵک پێویستی بەوەیە بژی، بۆیە دەبێت
ئاسانکاری بکرێت.
وتیشی، پشتگیری لە ناڕەزایەتی مەدەنی دەکەین و داوا
دەکەین حکومەت بە خێرای کار لە سەر داخوازیەکان و فەرهەمکردنی ڕێوشوێنی ژیانی خەڵک
بکات.
عەدنان عوسمان ڕاشیگەیاند، بە ئەزموونی وڵاتان دەرکەوتوە
پێویستە رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکرێت،بەڵام لەهەمانکاتدا پێویستە بیر لە
ژیانی خەڵکیش بکرێتەوە.
داواشی لە هاوڵاتیان کرد زیاتر خۆیان بپارێزن و پابەندی
رێنماییە تاک پارێزییەکان بن بۆ ئەوەی سەلامەت بن لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
1116 جار خوێندراوەتەوە