وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، شەش توشبووی نویی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکران.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، لە پێنج پیاوی تەمەن (51 و 45 و 44 و 39 و 38) ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن (63 ) ساڵ پێکهاتوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها یەكێک لە تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
2389 جار خوێندراوەتەوە