وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی
ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و287 توشبووی نوێ تۆمارکران، بەوەش ژمارەی توشبوانی
ڤایرۆسەکە پێنج هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا تا ئێستا 206 هەزار و 381 پشکنین بۆ توشبووانی ڤایرۆسەکە ئەنجامدراوە.
لە ئێستادا کۆی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، پێنج
هەزار و 135 کەسە، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 94 کەس چاکبونەتەوە و 175 توشبوش
گیانیانلەدەستداوە.
906 جار خوێندراوەتەوە