شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی نەسری شاری کەرکوک،هێزەکانی پۆلیس ژنێکیان
بە تۆمەتی دەستهەبوون لە ڕوداوی سەربڕینی پۆلیسەکەی کەرکوک دەستگیرکردوە.
بەپێی زانیاریەکان، پۆلیس پێشتر زانیارییان هەبووە پیاوی ئەو ماڵە کە تۆمەتباری
ڕوداوەکەیە،بۆیە چونە دەستگیری بکەن، بەڵام پیاوەکە هەڵاتوە،پۆلیسیش ژنەکەیان دەستگیرکردوە.
لە کاتی وتە لێوەرگرتندا ژنەکەی دانی بەوەدا ناوە کە مێردەکەی و دوو کەسی
تر لە ماڵی ئەوان لەگەڵ ئەو پۆلیسە بوەتە دەمەقاڵییان و بە شوشەی نێرگەلە لەسەریان
داوە و پاشان سەریان بڕیوە.
ژنەکە ئەوەشی وتوە دوای سەربڕینی پۆلیسەکە کردویانەتە گوێنیەوە و لەشەقامێکی
ناو شار لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا فڕییانداوە، لەئێستادا سێ تۆمەتباری سەرەکی ڕوداوەکە هەڵاتوون و دەستگیرنەکراون.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی یەکەمی جەژنی ڕەمەزان بەهجەت ئەنوەر کە پیشەی
مفەوەزی پۆلیسە تەرمەکەی بە سەربڕدراوی لەناو شاری کەرکوک دۆزرایەوە و ڕوداوەکەش
کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
69601 جار خوێندراوەتەوە