بەردەوام باس لەوە دەكرێت زۆر خواردنی نوقڵ و شیرینی هۆكارێكە
بۆ زیاد بونی كێش و توشبوون بە چەند نەخۆشیەكی جیاواز، بەڵام توێژینەوەیەكی ئەمریكی
پێچەوانەی ئەوەی سەلماندووە.
چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی توێژینەوەیەكیان لەسەر خواردنی
نوقڵ و شیرینیەكان ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە، خواردنیان بە شێوەیەكی بەردەوام
نابێتە هۆی قەڵەوی و توشبوون بە نەخۆشیەكانی ، بە مەرجێك ئەو كەسە بڕێكی زۆر لە خۆراكی
تەندروستی وەك سەوزە و میوەكان بخوات.
توێژینەوەكە لەسەر پێنج هەزار كەسی ئەمریكی ئەنجامدراوە
و ئەو كەسانە بۆ ماوەی ساڵێك بەردەوام نوقڵ و نەستەلەیان خواردووە، بەڵام هیچ گۆڕانكارییەكی
ئەوتۆ لە كێشیاندا ڕوینەداوە.
توێژەرەكان باسیان لەوە كردووە بەشداربووەكان ڕۆژانە بڕێكی
زۆر سەوزە و میوەیان خواردووە،ئەوەش بۆتە هۆی كەمبونەوەی هەڵمژینی شەكر لەلایەن
خانەكانی لەشەوە، هەروەها ئەو كەسانە بەردەوام شیرەمەنییە كەم چەوریەكانیان
خواردووە، ئەوەش هۆكارێكی دیكە بووە بۆ كۆنەبونەوەی
چەوری لە لەشدا.
پێشتر توێژینەوەیەكی ئەوروپی باسی لەوە كردبوو، كەمكردنەوەی
خواردنی ئەو شیرینیانەی ڕۆژانە دەخورێن بە تایبەت نوقڵ نابێتە هۆی دابەزاندنی كێش،
بەڵام باشترە نوقڵ و شیرینیەكان بە بڕی زۆر نەخورێن بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی سەوزە
و میوە و خۆراكی تەندروست بە شێوەیەكی بەردەوام ناخۆن.
5864 جار خوێندراوەتەوە