لە ڕەمەزاندا گەدە فێری سیستمی دوو ژەم نان خواردنی بووە، چۆن بە سێ ژەم ڕایدەهێنیتەوە ؟

04:59 - 25/05/2020
تەندروستی

پسپۆڕانی بواری تەندروستی پێیانوایە زۆر خواردنی خۆراك و خواردنەوە جۆربەجۆرەكان لە ڕۆژانی جەژندا زیانی بۆ تەندروستی هەیە، بۆیە وا باشترە  لە هەمووان ئاگاداری ئەو بڕە خواردنە بن كە لەژەمێكدا دەیخۆن.

 

 

بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە كتوپڕەی بەسەر گەدەدا دێت لە نێوان ڕۆژانی جەژن و ڕۆژانی ڕەمەزاندا ئەگەری ئەوەی هەیە مرۆڤ تووشی كێشەی هەرسكردن ببێت،بۆیە پسپۆڕانی تەندروستی پێیان باشە لە ڕۆژانی جەژندا خۆراكی سوك و بە بڕی كەم بخورێت.
خواردنەوەی شلەمەنی تایبەت ئاو، لەو چەند ڕۆژەدا زۆر گرنگە، چونكە شلەمەنییەكان یارمەتی گەدە دەدەن بگەڕێتەوە باری ئاسایی، هەروەها گەدە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بە خواردنی دوو ژەم ڕەهاتووە، بۆیە دەبێت ئامادەكاری بكرێت تاوەكو ڕابهێنرێتەوە لەسەر سێ ژەم خواردن.

 

 

باشترین خواردن بۆ بەیانیان شیرەمەنی كەم چەوری و هێلكەی كوڵاو و چەند جۆرێكی سەوزەیە بەتایبەت تەماتە و خەیار، ئەمە جگەر لەوەی باشترە ئەو نانەی دەخورێت لە بە ئاردی جۆ ئامادەكرابێت.

 

 

خوانی نیوەڕوان دەبێت هەمەجۆر و دەوڵەمەندبێت بە سەوزە، هەروەها برنج و جۆرێكی گۆشتی تێَدابێت، بەڵام بەبڕی كەم و بەشێوەیەكی تەندروست ئامادەكرابێت، بۆ ئێوارانیش باشترە گرنگی بە خواردنی میوە و زەڵاتە بدرێت.

 

 

سەبارەت بە خواردنەوە جیاوازەكان پسپۆڕانی تەندروستی باسیان لەوە كردووە، شەربەتی دەستكرد و خواردنەوە گازییەكان زیانیانێكی زۆریان هەیە باشترە بە هیچ جۆرێك نەخورێنەوە، چا و قاوەش دەبێت كەمترین بڕیان لێبخورێتەوە، هەروەها لەكاتی ئامادەكردنیان شەكرێكی زۆر نەكرێتە پێكهاتەكەیانەوە.

233 جار خوێندراوەتەوە