وەزارەتی
دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە ماوەی
راردوودا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لێدوانی داوە سەبارەت بەوەی وەزارەتی دارایی
بودجەی بۆ روبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگاکە خەرجناکات، بۆیە رایدەگەیەنن لەئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نیە بۆیە تەمویل
بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە".
ئاماژە
بەوەشدراوە، لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەرجەم پێویستی و
خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت.
دەقی روونکردنەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم:
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بەرێز کاوە علی
جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، لێدوانی داوە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابوری بودجەی
ڕوبەروبونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرجناکات، بە پێویستمان زانی ئەم
رونکردنەوەیە بدەین بۆ ئەوەی ھاوڵاتیانی ئازیزمان لە پارێزگای ھەڵەبجە لێی
ئاگاداربن:
١- لەئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نیە بۆیە تەمویل بۆ
کەرەنتینەکردن وەستاوە.
٢- سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا
لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ
وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری.
٣- لە وەزارەتی تەندروستیەوە
سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری
2020/5/25
22530 جار خوێندراوەتەوە