دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: گەشتە ئاسمانیەکان دەست پێناکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 25/05/2020
عێراق
+
-

دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکان دەست پێناکەنەوە، قەدەغەی گەشتی ئاسمانی تا بڕیارێکی نوێ بەردەوام دەبێت.

 

لە راگەیەنراوێکدا دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویکردەوە، رەتیدەکاتەوە سەرەتای مانگی حوزەیران گەشتە ئاسمانییەکان دەست پێبکەنەوە.

 


ئاماژە بەوەشکراوە، هەواڵی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دورە لە راستییەوە، تا بڕیارێکی نوێ قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بەردەوام دەبێت.

 


هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، دەسەڵاتی فرۆکەوانی بڕیاریداوە تا کۆتایی ئەم مانگە قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بەردەوام بێت لەدوای ئەو وادەیەشەوە، لەگەل خانەی قەیرانەکان و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەکرێتەوە، لە ژێر رۆشنایی دۆخەکەدا بریار لەسەر دریژکردنەوە یان کردنەوەی ئاسمانی عێراق دەدرێت.

2983 جار خوێندراوەتەوە