هەریەکە لە تاڵیبان و حکومەتى ئەفغانستان بە
بۆنەى جەژنى رەمەزانەوە ئاگر بەستیان راگەیاند و بەپێى رێککەوتنێکى سێ رۆژى نێوانیان،
لە رۆژانى جەژندا هیچ هێرشێک ئەنجام نادەن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه
بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه، بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به ئاسوده‌یی جه‌ژن
به‌ڕێبکەن، له رۆژانی جه‌ژندا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندوه و له ماوه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌دا
چه‌كدارانیان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا هیچ هێرشێك ئه‌نجام ناده‌ن، بەڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی
به‌رامبه‌ر هێرش بكات به‌رپه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه.
هاوکات ئەوەش دەخەنەڕوو، كه له ماوه‌ی
ئاگربه‌سته‌كه‌دا چه‌كدارانیان ناچنه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵیان.
لەلایەکى دیکەوە ئه‌شره‌ف غانی سه‌ركۆماری
ئه‌فغانستان رایگەیاندوە، کە به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنیی پێشوازیان له بڕیاره‌كه‌ی تاڵیبان
كردووه و ئه‌وانیش له رۆژانی جه‌ژندا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندوه و له رۆژانی جه‌ژندا
هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك دژ به تاڵیبان ئه‌نجام ناده‌ن.
708 جار خوێندراوەتەوە