وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە بەیانامەیەکدا ژمارەیەک رێکاریی نوێی بۆ قەدەغەی
هاتوچۆ لە رۆژانی جەژن ڕاگەیاند و بەپێی رێکارەکان لە رۆژی دووەمەوە رێگا بە کردنەوەی نانەواخانە و
عەلوەکان دەدرێت.
لە بەیانامەکەیدا وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندوە، لە دووەم رۆژی جەژنەوە رێگە بە جوتیاران دەدرێت بۆ دروێنەکردنی بەروبومەکانیان و گواستنەوەی گۆ سایلۆکان.
هەروەها عەلوەکان دەکرێنەوە و ڕێگە بە فرۆشتنی سەوزە و میوە دەدرێت لە ناو گەڕەکان و کۆڵانەکاندا.
هاوکات لە بڕیارێکی دیکەدا ڕایگەیاندوە نانەواخانەکانیش رۆژانە لە کاتژمێر شەش هەتا 12 نیوەڕۆ رێگەیان پێ دەدرێت کراوە بن.
5813 جار خوێندراوەتەوە