فرۆکەکانی تورکیا گوندێکیان لە قەزای ئاکرێ بۆردومانکرد

KNN : Kurdish News Network
11:47 - 23/05/2020
کوردستان
ئەرشیف
+
-

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکیان لە قەزای ئاکرئ بۆردومانکرد، تا ئێستاش زیانەکانی بۆردومانەکە دیار نیە.

 

کەمێک پێش ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی( هێزانکێ) لە نزیک دۆڵی نەهلێ بۆردومانکرد، کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێ.

 


گوندی (هیزانکێ) یەکێکە لەو گوندانەی کریستیانەکان تێیدا دەژین، دەربارەی زیانەکانی بۆردومانەکەش تا ئیستا هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

755 جار خوێندراوەتەوە