ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا سزاى بەسەر (9) کەسایەتى ئێراندا سەپاند و
لە نێویشیاندا عەبدولرەزا رەحمانى وەزیرى ناوخۆى ئەو وڵاتە هەیە.
وەزارەتى خەزێنەى ئەمەریکا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سزاکانى ئەمجارەى
ئەمەریکا ژمارەیەک بەرپرسى ئەمنى فەیلەقى قودسى سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران و چەند گروپێکى ئەو وڵاتەى گرتووەتەوە، کە عەبدولرەزا رەحمانى وەزیرى ناوخۆشى
تێدایە.
هەر لە لیستى سزادراوەکانى ئەمەریکادا هەریەکە لە سندوقى هاریکارى هێزى
کۆمارى ئیسلامى و زیندانى ناوەندى تاران و زیندانى قرشک لە ناوەڕاستى تارانى
پایتەخت ناویان هاتووە.
لاى خۆشیانەوە دەسەڵاتدارانى ئێران، واشنتن بە پێشێلکردنى ڕێککەوتنە
نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار دەکەن، بەتایبەت لە بوارى ئابڵوقەى ئابورى و تەندروستى
سەر ئێراندا.
ئیدارەى ئەمەریکا لەسەرەتاى دەستبەکاربوونى دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکى ئەو
وڵاتە لەساڵى (2017)وە زنجیرەیەک فشارى ئابورى و بازرگانى کردووەتە سەر تاران بۆ
راگرتنى بەرنامە ناوەکییەکەى ئێران، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین کەس و لایەنى سیاسى
نزیک لە ئێرانى سزا داوە.
640 جار خوێندراوەتەوە