ژمارەی توشبوانی
کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا زیاتر لە 83 هەزار توشبوی تێپەڕاند، کۆی
توشبووانی ڤایرۆسەکەش لە جیهاندا گەیشتە، چوار ملیۆن و 805 هەزار کەس.
بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەیشتوەتە
چوار ملیۆن و 805 هەزار و 186 کەس، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 860 هەزار و 36 کەس
چاکبونەتەوە و 316 هەزار و 730 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبووان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی ڤایرۆسەکە
گەیشتوەتە ملیۆنێک و 527 هەزار و 664 توشبو.
لەسەر ئاستی
وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی توشبوان لە بریتانیا بە خێرایی
بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ 243 هەزار و 695 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش
34 هەزار و 636 کەس گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا
لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە بە بەراورد بە ژمارەی توشبوان لە وڵاتانی دیکە
کەمترە بە جۆرێک لە کۆی 176 هەزار و 651 توشبو، هەشت هەزار و 49 کەس
گیانیانلەدەستداوە.
1607 جار خوێندراوەتەوە