لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا رێنمایی نوێ بۆ رۆژانی جەژن بڵاودەکاتەوە

01:48 - 16/05/2020
کوردستان

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و ڕێنمایی نوێ بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاودەکاتەوە، داواش لە هاوڵاتیان دەکات لەو جەژندا دوربکەونەوە لە قەرەبالغی و کۆبونەوە.

 

د. هەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا مزگەوتەکان کراوە دەبن بەو مەرجەی هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

 


وتیشی، لە ئێستادا رێگە بە هاتنی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم نادرێت، رێنماییەکان بۆ قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان لە ڕۆژانی جەژندا وەک خۆی دەمێنێتەوە و ڕێگە بە هاتوچۆی کەس نادرێت.

 


پارێزگاری سلێمانی وتیشی، لەرۆژانی جەژندا چونە سەر قەبران قەدەغەیە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی جەژندا دور بکەونەوە لە قەرەباڵغی و سەردانکردن و کۆبونەوە.

 


باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تەنیا (400) کەس لە پارێزگای سلێمانی لە کەرەنتینەدا ماون.

23028 جار خوێندراوەتەوە