وێنە..گەنجێک بە ئۆتۆمبیلەکەی دوو هاوڵاتی کوشت و باوکی ڕادەستی پۆلیسی کرد

KNN : Kurdish News Network
08:53 - 13/05/2020
کوردستان
+
-

شەوی ڕابردوو لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر ئۆتۆمبیلێکی جۆری لاندکرۆزەر( وەنوشە) ی ڕەش کە چەند گەنجێکی تێدابوو خۆی کێشا بە دوو هاوڵاتیدا و تەرمەکانیان پارچە پارچە بوو.

 

 
فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندوە، ئەو ئۆتۆمبیلە چەند گەنجێکی تێدابووە و مەزەندە دەکرێت خێرایەکی 200 بووبێت،چونکە دوای گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەکان تەرمەکانیان پارچە پارچە بووە و دوای ئەوەش خۆی بۆ نەگیراوەتەوە و خۆی کێشاوە بە سێ ئۆتۆمبیلی دیکەدا و زیانی زۆری لێ داون.

 

وتیشی شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە کە گەنجێک بوو ڕایکرد و نەوەستا،بەڵام دوای کاتژمێرێک باوکی گەنجەکە، کوڕەکەی هێناو ڕادەستی پۆلیسی کرد بۆ ئەوەی سزای خۆی وەربگرێت.

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر داواش دەکات چیتر گەنجان بۆ خۆشی خۆیان شەقامەکان سور نەکەن و سوپاسی باوکی ئەو گەنجەشی کرد بۆ هەڵوێستەکەی و دەڵێت داوا دەکەین باوکان رێگە نەدەن کوڕە هەرزەکارەکانیان لەگەڵ هاوتەمەنی خۆیان بەوجۆرە ئۆتۆمبیل لێبخوڕن

145339 جار خوێندراوەتەوە