شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی
بەخشیە مستەفا کازمی، لە دانیشتنەکەدا لە کۆی 23 وەزارەت دەنگ درا بە 15 وەزارەت.
دوای وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان، مستەفا کازمی سەرۆک
وەزیرانی نوێی عێراق کاتژمێر 1:15 خولەک تویتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ،"ئەمرۆ
پەرلەمان متمانەى بەخشى بە حکومەتەکەم. بی راوەستان کاردەکەم بۆ بەدەستهێنانى
بڕواى گەلەکەم."
وتیشی،"سوپاسى هەمو ئەو بەرێزانە دەکەم کە پشتگیریان
لێمانکرد، هیوادارم هەمولایەنەکان هاوکاربن لە روبەروبونەوەى ئالنگاریەکان و
رێکبکەون لەسەر بەرنامەیەکى نیشتمانى بۆ خزمەتکردنى عیراق".
8046 جار خوێندراوەتەوە