بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان لە ئەمڕۆ وە لە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارینە ،پێشبینى باران بارین بۆ تەواى ناوچەکەمان هەیە ,لەگەڵ هەورە تریشقە .
ڕاشیگەیاندوە، لە ئەم شەو کاریگەرى ئەم شەپۆلە تەنها لەسەر ناوچە شاخاویەکانى بەشێک لە پارێزگاى هەولێر و سلێمانى دەمێنێتەوە بە تایبەتى سۆران چۆمان حاجى ئۆمەران رواندز هەروەها ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى سلێمانیش بە تایبەتى رانیە و دەوروبەرى.
سەبارەت بە خۆڵبارینیش کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردوە،لەگەڵ دابارینى زیاتر کاریگەرى تۆزوخۆڵیش کەمتر دەبێتەوە .
2457 جار خوێندراوەتەوە