ئەمریکا.. لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
09:26 - 03/05/2020
جیهان
+
-

زانکۆی (جۆنز هۆبکنز)ی ئەمریکی  بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 400 کەس لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

 

زانکۆکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، نەتەوەیەکگرتووەکان زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا تۆمارکردووە، و پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوە، تا ئێستا زیاتر لە 67 هەزار توشبوو گیانیانلەدەستداوە و یەک ملیۆن و 160 هەزار توشبوش تۆمارکراوە.


پێشتریش بەڕێوەبەریەتی " خۆراک و دەرمان" ی ڕایگەیانبوو، لە حاڵەتی بەپەلەدا دەرمانی نەخۆشی ئیبۆلایان بۆ چارسەری توشبوانی کۆرۆنا بەکارهێناوە.

941 جار خوێندراوەتەوە