ترەمپ: چین دەیتوانی رێگە لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بگرێت

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 28/04/2020
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،وڵاتی چین دەیتوانی رێگە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت بەڵام نەیکرد.

 

 

ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە کۆشکی سپی وتیشی تیمەکەم لێکۆڵینەوە ورد دەکەن لەوەی لە سەرەتاوە چی ڕویداوە،چونکە ئێمە ڕازیی نین لە چین.

 

 

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرا لە سەرەتاوە کۆرۆنا رێگەی لێ بگیرایە و بەهەموو جیهاندا بڵاو نەبوایتەوە بەڵام.نەیان کرد.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتای ساڵی ڕابردوو لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا و تا ئێستا زۆرینەی وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە و زیاتر لە سێ ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

842 جار خوێندراوەتەوە