بەپێی دواین ئامارەکان کە زانکۆی "جۆنزهۆبکنز"ی
ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، زیاتر لە 82 هەزار توشبووی نوێی کۆرۆنا لە جیهاندا
تۆمارکراون، ژمارەی توشبووانی ئەو ڤایرۆسەش نزیک دەبێتەوە لە دوو ملیۆن و 800
هەزار کەس.
زانکۆکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تا ئێستا ژمارەی ئەو
کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیالەدەستداوە، گەیشتوەتە 195 هەزار و 920 کەس،
هەروەها ئەو کەسانەی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبونەتەوە، 781 هەزار و 382 کەسە
لە جیهاندا.
بەپێی ئەو
ڕیزبەندییەی زانکۆی جۆنز هۆبکنز کردویەتی، ئەمریکا زۆرترین ژمارەی توشبوونی کۆرۆنای
لە جیهاندا تۆمارکردووە کە (890 هەزار و 500)کەسن، دوای ئەو ئیسپانیا بە پلەی دووم
دێت کە (219 هەزار و 800) توشبووی تۆمارکردووە، ئیتاڵیا (193 هەزار) توشبوو، فەرەنسا (159 هەزار و 500) کەس، لە ئەڵمانیاش (154 هەزار و 500) توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکراوە.
625 جار خوێندراوەتەوە