وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی
راگەیاندووە، ئەو هەواڵانە نیگەرانیان دەکات کە تورکیا پاشگەز نابێتەوە لە کڕینی
سیستەمی ئێس(400) ی ڕوسی بۆ وڵاتەکەی.
مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە،
جێگیرکردنی ئەو سیستەمە لە تورکیا ئاستەنگی گەورە بۆ ناتۆ دروست دەکات، دڵنیان ڕەجەب
ئەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە، لە هەڵوێستی ئەمریکا لەو
بارەیەوە تێدەگەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنی دوشەمە بەرپرسیکی باڵای تورکیا
بە هەمان ئاژانسی ڕاگەیاندووبوو، هیچ گۆڕانکاریەک لە پلانی جێگیرکردنی سیستەمی ئێس
400 لە وڵاتەکەی نییە، تەنیا ئەگەری دواکەوتنی کڕینی سیستەمەکە هەیە بۆهۆی ڤایرۆسی
کۆرۆناوە.
1509 جار خوێندراوەتەوە