رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لەبارەی
ئەوەی، هەڵگرتنی رێككارەكان لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەمانای كۆتاییهاتنی ڤایرۆسەكە
نییە و "خراپتر بەڕێوەیە"، هۆشداریش لەبارەی پەلەكردن لە هەڵگرتنی
قەدەغەی هاتوچۆ دەدەن.
تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی
جیهانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا مەترسییەكانی كۆرۆنا
بەردەوامن لەسەر وڵاتان، بۆیە سوككردن و هەڵگرتنی رێككارەكانی تایبەت بە رێگرتن لە
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بەمانای كۆتاییهاتنی نایەت.
بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە ڕوونی هۆشداریی
دا و وتی "مەترسیی خراپتر بەڕێوەیە.
راشیگەیاند، بۆ كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی
كۆرۆنا پێویستە هەوڵێكی هاوبەش هەبێت لە نێوان وڵاتاندا بۆ دۆزینەوەی توشبوانی
ڤایرۆسەكە و ئەنجامدانی پشكنین بۆیان و چاودێریكردنی توشبوان و بەركەوتەكانیان.
هاوکات تاكشی كاسای بەڕێوەبەری هەرێمیی رێكخراوی
تەندروستی جیهانی بۆ ناوچەی خۆرئاوای زەریای هادی هۆشداری دەداتە جیهان، كە
لەكاتێكی زوودا قەدەغەی هاتوچۆ هەڵنەگرن، چونكە سوككردنی رێوشوێنەكان پێش كاتی
خۆی، دەبێتە هۆی دوبارە گەڕانەوەی ڤایرۆسەكە و داوا دەكات پەلە نەكرێت لەو كارە.
1048 جار خوێندراوەتەوە