ئەمڕۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەبارەی کۆرۆنا،
گرژییەکانی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکات.
لە کۆبونەوەکەی
ئەمڕۆدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە دوو جێگرەکەی
مستەفا سەیدقادر، جەعفەر شێخ مستەفا، ژمارەیەک لە ڕاوێژکارەکانی سەرۆکایەتی هەرێم،
تاوتوێی جەند پرسێک دەکەن.
پرسی کۆرۆنا، گرژییەکانی
ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا
کازمی، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە دەبن.
بڕیارە دوای کۆبونەوەکەش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرەنجامی کۆبونەوەکە بخاتە ڕوو.
964 جار خوێندراوەتەوە