ناوەندێکی گەردونناسی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد

KNN : Kurdish News Network
10:39 - 19/04/2020
جیهان
+
-

ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی، رۆژی هەینی 24 ی نیسانی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە زۆربەی ولاتە ئیسلامییەکان دیاریکرد. لە هەندێک ولاتیش رۆژی 22 ی مانگ چاودێری مانگ دەکریت بۆ ئەوەی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریبکرێت.

 

لە بەیاننامەیەکدا، ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 26 ی ئازاری مانگی ڕابردوو، یەکەم ڕۆژی مانگی شەعبان بووە، بۆیە لە ڕۆژی  23 ی  نیسان مانگ دەبینرێت بەوهۆیەشەوە 24ی مانگ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت لەم ولاتانە( ئەندۆنیسیا، مالیزیا، هندستان، پاکسان، ئیران، عەممان، ئیمارات، سعودیە، ئەردەن، سوریا، لیبیا، جەزائیر، مەغریب، موریتانیا)، بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی لە ئەفریقا.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە هەندێک وڵاتی وەک (عێراق، تورکیا، میسر، تونس) ڕۆژی 25 ی ئازاری مانگی رابردوو یەکەم رۆژی مانگی شەعبان بووە، رۆژی چوار شەممە 22 ی نیسان چاودێری مانگ دەکەن بۆ ئەوەی یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان دیاریبکەن.

5488 جار خوێندراوەتەوە