ترەمپ: ئەگەر کۆرۆنا بە مەبەست بڵاوبوبیتەوە پێویستە چین باجەکەی بدات

KNN : Kurdish News Network
09:39 - 19/04/2020
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر سەلمێنرا بەمەبەست ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، ئەوا دەبێت چین باجەکەی بدات.

 


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر هەڵە بوبێت، هەڵە هەر هەڵەیە، بەڵام ئەگەر بە مەبەست کۆرۆنا بڵاوبوبیتەوە ئەوا دەبێت چین باجەکەی بدات و سزا بدرێت.



پێشتریش ترمپ چەند جارێک کۆرۆنای بە " ڤایرۆسی چینی" ناودەبرد و چینی تۆمەتبار دەکرد بەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانی هەزاران ئەمریکییە.

 


هاوکات لە چاوپێکەوتنێکدا، یوان ژیمینگ، بەڕێوەبەری تاقیگەی ووهان دەڵێت، "مەحاڵە ئەو ڤایرۆسە لای ئێمەوە بڵاوبووبێتەوە و هیچ کەسیش لە تیمی ئێمە تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە. ئێمە بەردەوامین لە توێژینەوەکانمان لەبارەی ڤایرۆسەکان."



ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،لە جیهاندا ڕووی لە زیاد بوونە، تا ئیستا دوو ملیۆن و 332 هەزار و650 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش 160 هەزار و 791 گیانیالەدەستداوە  و 600 هەزار و 140 کەسیش چاکبونەتەوە.

794 جار خوێندراوەتەوە