ترەمپ: بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە ئەمریکا لوتکەی تێپەڕاندووە

KNN : Kurdish News Network
10:13 - 16/04/2020
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڵاوبونەوەی ڤایرسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی لوتکەی گەشەکردنی تێپەڕاندووە، چاوەڕواندەکەن لەم مانگەدا لە هەندێک ویلایەت قەدەغەی هاتوچۆ سنوردار بکرێت و کەمبکرێتەوە.

 

دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتەکان بڕیارە ئەمڕۆ چەند رێکارێکی نوێ پەیوەست بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەشێک لە ویلایەتەکان دەتوانن پێش 1ـی ئایار قەدەغەی هاتووچۆ و رێکارەکان ئاسان بکەنەوە.


ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، تا ئێستا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 637 هەزار و 716 کەسە و زیاتر لە 30 هەزار 826 کەس گیانیانلەدەستداوە.


هاوکات دۆناڵد ترەمپ هەندێکی وڵاتی تۆمەتبار کرد بەوەی، راستگۆ نین و ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان دەشارنەوە.

757 جار خوێندراوەتەوە