لیژنەی فەتوای میسر، لەبارەی ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان فەتوایەکی
نوێ دەردەکات، دەڵێت ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون دەبێت پزیشکەکانیان
بڕیار بدەن ڕۆژوو بگرن یاخود نا.
لیژنەی فەتوا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو کەسانەی
تەندروستیان باشە و توشی کۆرۆنا نەبوون دەبێت بەڕۆۆژوو ببن، بەڵام ئەو کەسانەی توشی
ڤایرۆسەکە بوون و چاکبونەتەوە، دەبێت پزیشکەکانیان بڕیار بدەن کە دەتوانن بەڕۆژوو
بن یاخود نا، بۆ ئەوەی ڕۆژووگرتنەکە کاریگەری لەسەر تەندروستیان دروست نەکات.
سەبارەت بەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی، کار بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکەن، لیژنەی فەتوای میسر دەلێت، دەتوانن بەڕۆژوو
نەبن، ئەگەر ڕۆژوو گرتن کاریگەری دەبێت لەسەریان.
2969 جار خوێندراوەتەوە