نرخی خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٣١ دۆلار و ٨٢ سه‌نت
مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
له
بازاڕه نێوده‌وڵه‌تیيه‌كاندا كه به هۆی پشووی هه‌یینی پێش جه‌ژی قیامه (Good
Friday) له وڵاتانی
ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ داخراون، نرخی خاوی برێنت به ٣١ دۆلار و
٨٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ
نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٣٣ دۆلار و ٨٧ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٣٢ دۆلار و ٨٤ سه‌نت
ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٧ه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به كاتی
داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٣،١ دابه‌زی و گه‌یشته ٣١ دۆلار و ٨٢ سه‌نت،
هاوكات خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٢٣ دۆلار و ٢١ سه‌نته.
به‌یانی
ئه‌مڕۆ بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت
(ئۆپیك) و هه‌ندێ وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك ده‌رچوو، كه
دوێنێ ده‌ستیپێكرد.
له
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و گرووپه كه به ئۆپیك+ ناسراوه بڕیاریدا له
نێوان ١ی ئایار و ٣٠ی حوزه‌یران بڕی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه ١٠ ملیۆن به‌رمیل
كه‌م بكه‌نه‌وه.
ره‌نگه
لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٣٢ دۆلار و پێنج سه‌نت بۆ ٣٢ دۆلار و ٤٥
سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣١ دۆلار و ٦٥ سه‌نت بۆ ٣١ دۆلار و
٢٥ سه‌نت بمێنێته‌وه.
2571 جار خوێندراوەتەوە