وەزیری
تەندروستیی ئێران رایگەیاند، "پشت بەخوا تا کۆتایی مانگی ئایاری داهاتوو،
ڤایرۆسی كۆرۆنا، کۆنترۆڵ دەکەین".
سەعید
نەمەکی وەزیری تەندروستیی ئێران لە وتەیەکدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی باسی
لەوەکرد، هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران کۆنترۆڵ نەکراوە و جەختی کردەوە لەسەر
ئەوەی، گرنگە هەمووان پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و بڕیاری کەرەنتین، بە
ئامانجی خۆپارێزی و کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە.
سەعید
نەمەکی ئاماژەی بەوەش کرد، زۆر پەرۆشی ئەوەن، بڕیار و رێوشوێنە تەندروستییەکان بۆ
رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی، زیان بە ئابووری وڵاتەکەیان نەگەیەنێت.
راشیگەیاند،
بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە، تاران لە هەوڵەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
بەرەوڕووی زەحمەت و ئاستەنگی بووەتەوە.
تا
ئێستا لە ئێران، سێ هەزار و ٧٣٩ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و
ژمارەی تووشبوانیش، گەیشتووەتە ٦٠ هەزار و ٥٠٠ کەس.
3353 جار خوێندراوەتەوە