نیوەی توشبووانی كۆرۆنا پێش نەخۆشكەوتنیان ئەم نیشانەیەیان تێدا دەركەوتووە

02:09 - 07/04/2020
تەندروستی

نیوەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند نیشانەیەك لە كۆئەندامی هەرسیاندا دەركەوتووە، پێش هەر یەكێك لە نیشانە دیارەكانی نەخۆشی كۆڤید 19، ئەمە ئەو ئەنجامەیە كە كۆمەڵێك لە پزیشك و پسپۆڕەكانى شاری وهان ئاشكرایان كردووە.

بەپێی توێژینەوەیەك كە لەسەر (204) توشبووی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، نیوەیان پێش دەركەوتنی نیشانە دیارەكانی نەخۆشییەكە، لە كۆئەندامی هەناسەداندا كێشەی هەرسیان هەبووە، پێدەچێت ئەمەش ببێتە هەنگاوێكی گرنگ بۆ زوو دەستنیشانكردنی نەخۆشیەکە.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت "پێویستە پزیشكەكان دەركەوتنی چەند كیشەیەك لە كۆئەندامی هەرسدا وەك سكچون بە هەند وەربگرن و چاوەڕێی دەركەوتنی نیشانەكان نەكەن لە كۆئەندامی هەرسدا، چونكە پێدەچێت ئەو كێشانەی لە هەرسدا دروست دەبێت؛ یەكێك بێت لە نیشانەكانی كۆڤید 19".

دیارترین ئەو نیشانانەی لە هەرسدا دەردەكەوێت:

توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، 29.3% توشبوونی كۆڤید 19 سكچونیان هەیە، هەروەها 83.8% حەزی خواردنیان نامێنێت، 0.8%  هێڵنج دەدەن، 0.4% ئازاری سكیان هەیە.

پسپۆڕەكان ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئەوانەی نیشانەكان لە كۆئەندامی هەرسیاندا دەردەكەوێت ئەگەری چاكبونەوەیان كەمترە بەراورد بەوانەی بێ دەركەوتنی نیشانەكانی كۆئەندامی هەرس توشی كۆرۆنا دەبن، ئەوەش بەڕێژەی 34.3% بۆ 60%.

توێژەرەكان باسیان لەوە كردووە، 3.5% واتە 7 لەكۆی ئەو 204 كەسەی توێژینەوەكەیان لەسەر كراوە، تەنها نیشانەكانی كۆئەندامی هەرسیان هەبووە و سییەكان و كۆئەندامی هەناسەدانیان هیچ كێشەیەكی نەبووە.

دكتۆر برینان شبیگل كە سەرنوسەری وەرزنامەیەكی ئەمریكی تایبەت بە كێشەكانی كۆئەندامی هەرسە، دەڵێت "ئەو توشبووانەی كۆڤید 19 كە كێشەی هەرسیان هەبووە، دۆخی تەندروستیان خراپترە بەراورد بەوانەی دیكە، زۆرینەی ئەوانەش كە مردوون لەو كەسانەن".

5672 جار خوێندراوەتەوە