لە ماوەی یەک ڕۆژدا چوار کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
11:01 - 07/04/2020
کوردستان
+
-

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار هاوڵاتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە.

 

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، تەنیا لە ماوەی یەک رۆژدا چوار کەس لە سنوری پاریزگاکە بە رووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە.


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بە هۆی ڕووداوێکی شێلان و ڕووداوێکی وەرگەڕان منداڵێک و دوو هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە.


هاوکات بەهۆی پێکدادانی نێوان ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک کەسێک گیانیلەدەستداوە کەسێکیس برینداربووە.

783 جار خوێندراوەتەوە