وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم پێنج توشبووی نوێی
کۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، توشبووەکان
پیاوێک و چوار ئافرەتن، دانیشتووی گەڕەکی 94 ی باداوەن، سەرجەمیان بەرکەوتەی
توشبووەکانی هەردوو پرسەکەی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن.
بەمەش کۆی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی
کوردستان گەیشتە، 285 توشبوو، لەو ژمارەیەش سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان و 104 چاکبونەوە
تۆمارکراون.
1227 جار خوێندراوەتەوە