لە هەولێر 41 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
12:20 - 06/04/2020
کوردستان
+
-

لە شاری هەولێر 41 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران.

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند 41 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە شاری هەلێر تۆمارکران.

 

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، توشبووەکان  17 ژن، 15 پیاو نۆ منداڵن، لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوان لەوانە لە قەزای سۆران، سیانیان لە ناحیەی سیدەکان،یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك و ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) زۆرینەی توشبووەکان بەرکەوتەی پرسەکەی گەڕەکی کارێزانن.

 

 

باسی لەوەشکرد، دووان لە توشبووەکان پێشینەی گەشتیان هەبووە.

 

 

بەمەش کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە، 277 کەس، لەو ژمارەیەش سێ گیانلەدەستدان و 85 چاکبونەوە تۆمارکراون.

1839 جار خوێندراوەتەوە