وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئاماژەی ترسناک هەن
بۆ بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتیشی دڵنیان زۆر توشبوی شاراوەش
هەن.
د. سامان بەزرنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ڕوو لە هەڵکشانە، هۆکارەکەشی پابەند نەبون و پێشێلکردنی رێنماییە تەندروستییەکانە
لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیانەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دانانی پرسە لە گەڕەکی کارێزانی
شاری هەولێر بەدەر لە ڕێنماییەکانیان بووە، لە ئێستادا تیمەکانیان هەڵسەنگاندن بۆ
دۆخی گەڕەکەکە دەکەن و ئەگەر پێویست بکات کەرەنتینی دەکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی زیاد بوونی ژمارەی توشبوانی
کۆرۆنا لە شاری هەولێر نەخۆشخانەیەکی دیکە دەکەنەوە، ئەگەرهاولاتیان پابەند نەبن
دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
کۆی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
گەیشتە 233 حاڵەت، لەو ژمارەیەش سێ گیانلەدەستدان و 85 حاڵەتی چاکبونەوە تۆمارکراون، دۆخی
تەندروستی توشبووەکان جێگیرە تەنیا ئافرەتێک لە سلێمانی دۆخی ناجێگیرە و لە بەشی
چاودێری چڕدایە.
1075 جار خوێندراوەتەوە