سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق ڕایگەیاند، سەرەڕای
ئەوەی وڵات ڕووبەڕووی چەندین کێشەی سیاسی و ئابووری و تیرۆر بووه‌ته‌وه،
بەڵام دۆخی لە زۆربەی وڵاتانی تر باشترە کە کۆرۆنای تێدا بڵاو بۆتەوە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كابه‌ڕێكه‌ری عێراق سه‌رۆكایه‌تی
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئاسایشی عێراقی ئەنجامدا و دۆخی هه‌نووكه‌یی
وڵات و پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا تاوتوێ كر‌و، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دۆخی
عێراق به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له رووی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی
هاتووچۆ باشتره، چونكه هه‌ر زوو رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای گرته‌به‌ر.
هۆشداریشیدا
لە قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ مه‌به‌ستی شڵه‌ژاندن و ئاڵۆزتركردن.
701 جار خوێندراوەتەوە