کەسێکی تر بە کۆرۆنا لە هەرێم کۆچی دوایکرد

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 04/04/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند یەکێک لە نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆچی دوایکردوە.

 

 

د.سەباح هەورامی ڕایگەیاند کەسەکە دوای گیان لە دەستدانی نمونەی لێ وەرگیراوە دەرکەوتووە بە کۆرۆنا کۆچی دوایکردوە.

 

 

وتیشی زۆرینەی نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕەوشی تەندروستیان جێگیرە جگە لە یەک کەس نەبێت کە لەژێر چاودێری چڕدایە.

 

 

هەروەها بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە،پیاوە و تەمەنی ٦١ ساڵە و نەخۆشی شەکرەی هەبووە،دوای کۆچیی دوای زانراوە کە کۆرۆنای گرتووە.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەی توشبوان لە هەرێم تا ئێستا ٢١٤ کەسە و لەو ژمارەیەش سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هەروەها ٧٤ نەخۆشیش چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

13117 جار خوێندراوەتەوە