لیژنەی
باڵای ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سڵیمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە کاتژمێر
12 ی ئەمڕۆوە بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگاکە، لە
مزگەوتەکانەوە پەیامی خۆپارێزیی و خڕاگریی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیی و
کارگێڕیی و ئارامییەکان دەستپێدەکات.
دەقی
ڕاگەیەندراوەکە:
لیژنەی
باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا:
لە
سەعات (١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، لە مزگەوتەکانەوە پەیامی
خۆپارێزیی و خڕاگریی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و
ئارامییەکان و، قەدەغەکردنی هەموو جوڵەیەک بە پێی بەیانی ژمارە (٢٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ی
وەزارەتی ناوخۆ دەستپێدەکات.
لە
هەمان کاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانیەوە لە سەعات (١٢)ی
نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ هەمان مەبەست لێدەدرێت.
پێوسیتە
هەموو هاوڵاتیانی بەڕێزو کۆی داموودەزگاکان پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنماییەکان بن. بەهیوای
تەندروستییەکی باش بۆ هەموان.
د.هەڤاڵ
ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی
بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
٤ / ٤ / ٢٠٢٠
2840 جار خوێندراوەتەوە