ئاژانسی رۆیتەرز: هەزاران حاڵەتی کۆرۆنای شاراوە لە عێراق هەن

KNN : Kurdish News Network
09:27 - 03/04/2020
عێراق
+
-

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، هەزاران حاڵەتی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون،بەڵام ئاشکرا نەکراون.

 

 

 

 ئاژانسەکە پشتی بە لێدوانی پێنج سەرچاوەی بەرپرس بەستووە بەبێ ئەوەی سەرچاوەکان ڕازی بن ناویان بڵاوبکرێتەوە.

 

 

 

لە راپۆرتەکەدا رۆیتەرز دەڵێت، حاڵەتە تۆمارکراوەکان زیاترە لە سێ هەزار کەس،بەڵام تا ئێستا ٧٧٢ حاڵەت بە فەرمی ئاشکراکراوە.

 

 

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندوە،تەنها لە رۆژهەڵاتی بەغدا دوو هەزار حاڵەتی تۆمارکراو هەن.

 

 

 

ئاژانسی رۆیتەرز هەوڵیداوە لێدوانی وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئامارەکە وەربگرێت،بەڵام وتەبێژی وەزارەتەکە بە نامەیەک ڕایگەیاندوە ئەو زانیاریانە هەڵەن.

911 جار خوێندراوەتەوە