دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند جارێکی تر پشکنینی کۆرۆنای کردوە و دەرکەوتووە کۆرۆنای نەگرتووە.
ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند لەلایەن تیمی پزیشکی کۆشکی سپیەوە جارێکی تر پشکنینی بۆ کراوە.
وتیشی پشکنینەکە بە ئامێریک کراوە کە 1خولەکی پێچووە و دەرکەوتووە نەگەتیڤە و کۆرۆنای نیە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ئەمریکا تا ئێستا 245 هەزار و 559 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و یەکەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان.
هەروەها لەو ژمارەیە 6 هەزار و 53 کەس گیانیان لەدەستداوە.
645 جار خوێندراوەتەوە