پۆلیسی راپەڕین هۆشداری دایە هاوڵاتیان کە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر
هاتوچۆی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک قەدەغەیە.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، "ئاگاداری
سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە، لەکاتژمێر 12:00 ی ئەمشەو بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەهەموو
شێوەیەک هاتووچۆ قەدەغەیە جگە لە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری."
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، لەم ماوەیەدا هاتووچۆی ئەو
ئۆتۆمبێلانەش قەدەغەیە کە مۆڵەتی رێگەپێدانیان هەیە.
1316 جار خوێندراوەتەوە