سەرۆکی پەرلەمان: پێویستە حکومەت لە کرێی ئەو شوێنانە خۆشبێت کە خۆی خاوەندارییان دەکات

KNN : Kurdish News Network
12:27 - 02/04/2020
کوردستان
+
-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە حکومەت بژێوی خەڵکی بێ دەرامەت دابین بکات و لە کرێی ئەو شوێنانە خۆشبێتت کە خۆی خاوەندارییان دەکات.

 

رێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی سەرادنێکی بۆ ئیدارەی گەرمیان بۆ ئاگاداربون لەو ڕیکارانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا گیراونەتە بەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرقاڵی گەڵاڵەکردنی یاسایەکن بۆ ئەوەی حکومەت لە کرێی ئەو شووێنە بازرگانیانە خۆشبێت کە مولکی دەوڵەتن و خۆی خاوەندارییان دەکات، بۆ ئەوەی کرێنشینانیش لە کرێی ئەم دوو مانگەیان ببەخشرێن.


وتیشی، بەهۆی ئەم دۆخەوە بارگرانییەکی زۆر کەوتۆتە سەر شانی هاولاتیان بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆر لە بارگرانیە لە ئەستۆ بگرێت و لە باجی خانوبەرەی ئەمساڵ خۆشبێت و لەهەمانکاتدا بژیوی هاوڵاتیانی بێدەرامەت دابینبکات.

974 جار خوێندراوەتەوە