دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
09:41 - 02/04/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوو توشبووی نوێی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکران.

 

 
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی گەڕان بە دوای گومانلێکراوان، دوو توشبووی نوێ لە پارێزگای هەولێر تۆمارکران.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، توشبووەکان ئافرەتێکی تەمەن 30 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 25 ساڵن، بەرکەوتەی توشبوانی پێشوون.


کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە، 190 حاڵەت لەو ژمارەیەش دوو کەس گیانیانلەدەستداوە، 61 کەسیش چاکبونەتەوە.

884 جار خوێندراوەتەوە