وەزارەتى
تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەى لە بەروارى (15/2/2020)گەڕاونەتەوە بەپەلە
پەیوەندى بەهێڵى گەرمى (122) یان سەنتەرەکانى پشکنینى کۆرۆنا بکەن.
لە بانگەوازێکدا
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوە دەخاتەڕوو، هەر کەسێک لە و
بەروارەوە لە دەرەوە گەڕابێتەوە و پشکنین ئەنجام نەدات رێکارى یاسایى بەرامبەر
دەگیرێتەبەر.
بانگەوازێك لە وەزارەتی تەندروستیەوە
دوابەدوای بانگەوازی پێشوومان، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 2/15 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەڕەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە ١٢٢ یان سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی.
دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها بۆ پشکنین و بەرژەوەندی خۆتان و کەسوکارتانە بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت ڕێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.
وەزارەتی تەندروستی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
30 ئازار 2020
22877 جار خوێندراوەتەوە