وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە
بەردەوامی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوانی کۆرۆنا، هەشت توشبووی نوێ لە شاری هەولێر
تۆمارکران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پێنج لە
توشبووەکان کە پیاو، ئافرەت و سێ منداڵن، سەرجەمیان کەسوکار و بەرکەوتووی توشبووەکەی
دوێنێی ناحیەی خەلیفانە.
باسی لەوەشکردووە، سێ لە تووشبووان
پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتین دان، لەوڵاتی
فەرەنسا گەڕاونەتەوە.
توشبووەکەی
ناحیەی خەلیفان،گەنجێکە ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە،لە کاتی
گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری سەردانیان کردوە و ئەویش دەیان ماڵی خزمەکانی
گەڕاوە،دوێنی ٢٩ کەس لە کەسوکارەکەی کەرەنتین کران و پشکنیان بۆ کراوە.ئەگەری
هەیە وەزارەتی تەندروستی بە تەواوی ناحیەکە کەرەنتین بکات،چونکە ئەو توشبووە بەرکەوتنی
لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی هەبووە
1494 جار خوێندراوەتەوە