سێ توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

KNN : Kurdish News Network
11:23 - 29/03/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتى تەندروستى رایدەگەیەنێت، سێ حالةتى نوێى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکراوە.

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوە دەخاتەڕوو، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری هەولێر دەستنیشانکران.

توشبوەکان سێ پیاوى تەمەن (54) و (35) و (34) ساڵانن، کە دووانیان لە کەرەنتینە بوون و هاوڵاتی بیانین، ئەوەی دیکەیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە.

تائێستا (127) حاڵەتى توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە (53) توشبوو چاکبونەتەوەو دوو لە توشبوەکانیش گیانیان لەدەستداوە.

1301 جار خوێندراوەتەوە