قائیمقامیەتی سلێمانی: قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات

KNN : Kurdish News Network
09:10 - 29/03/2020
کوردستان
+
-

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بەرەو ڕەوینەوە دەڕوات و نزیک دەبینەوە لەسەرکەوتن بەسەر ئەو ڤایرۆسەدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، "قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات , بە پشت بەستن بە پابەندبونی ئێوە چەند ھەفتەی داھاتوو نزیک دەبینەوە لە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا، ئەمە ساتەوەختێکی تەواو مێژوویە بۆ ھەرێمی کوردستان".


داواش لە هاوڵاتیان دەکات، ھاوشێوەی چەند ھەفتەی رابردوو دانبەخۆیاندا بگرن زۆرێک لە دژوارییەکانمان تێپەڕاندووە لە چەند رۆژی داھاتوودا لەماڵەکانتان بمێننەوە و پابەندی رێنماییەکان بن تا ئەو کاتەی مەترسی کۆرۆنا ڤایرۆس کەم دەبێتەوە.


بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەی وەزیری ناوخۆ و پارێزگارەکانی هەرێم بەڕێوەبچێت بۆ بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ.

1072 جار خوێندراوەتەوە