سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوو.
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
جۆنسن لە تویتەکەیدا دەنووسێت، لە 24 کاژمێری رابردوودا، چەند نیشانەیەکی مامناوەندی کۆرۆنای هەبووە، دواتر ئەنجامی پشکنینەکەی دەرکەوتووە کە پۆزەتیڤە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ڤایرۆسە تێکدەشکێنن و ئێستا خۆی کەرەنتینە کردووە، بەڵام لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەردەوام دەبێت لە سەرۆکایەتییکردنی حکومەت و شەڕی دژ بە ڤایرۆسەکە.
2103 جار خوێندراوەتەوە