پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشکردنی موچە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
01:10 - 27/03/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشکردنی موچە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە روونکردنەوەکەدا داوا لە کارمەند و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەردانی دیوانی گشتی نەکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.

 

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، "بۆ گشت کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، لە پێناو جێ بە جێ کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داواکارین سەردانی دیوانی بەڕیوەبەرایەتی گشتیمان نەکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان"


لە روونکردنەوەکدا هاتووە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتییەکان مووچەی فەرمانبەرانیان وەردەگرن و دەیگەیەننە ماڵەکانتان

6353 جار خوێندراوەتەوە