وەزارەتى تەندروستى هەرێم سێ حاڵەتى دیکەى توشبووى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجامى چەند پشکنینێکى دیکەى ڤایرۆسى کۆرۆناى ئاشکراکرد کە سێ توشبووى نوێ لە شارى هەولێر دەستنیشانکراوە.
بەپیێى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، توشبوەکان ئافرەتێکى تەمەن (32) ساڵ و دوو پیاوى تەمەن (30) ساڵ و (32) ساڵە، کە سەرجەمیان کەسوکارى توشبوویەکى دوێنێى شارى هەولێرن.
تائێستا (103) حاڵەتى توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە (27) توشبوو چاکبوونەتەوە و (2) حاڵەتى گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.
2466 جار خوێندراوەتەوە