چەند موشەکێک ئاڕاستەى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەغدا کرا

08:55 - 26/03/2020
کوردستان

سێ موشەک ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغدا دەکرێت و لەنزیک باڵێۆزخانەى ئەمەریکا لەو ناوچەیە کەوتە خوارە.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نزیک باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا سێ موشەک کەوتنەخوارەوە.

 تائێستا هیچ زانیاریەک لەبارەى زیانەکان ئاشکرانەکراوە، بەڵام لەگەڵ کەوتنەخوارەوەى موشەکەکان باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.

563 جار خوێندراوەتەوە